Skip to the content
Menu

سكرتێری په‌رله‌مانى كوردستان پیرۆزبایى له ‌یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان ده‌كات

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مانى کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی سكرتاریه‌ت و تێکڕای ئەندامانی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان کرد، ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌:
بەبۆنەی (٥٨)مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی سكرتاریه‌ت و تێکڕای ئەندامانی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان دەکەم، هیواخوازم هەمیشە دڵسۆزانەو بەرپرسانە بۆ خزمەتکردنی توێژی مامۆستایان بەردەوام بن و لە کارەکانتان سەرکەوتووبن.
یەکێتیم مامۆستایان لەسەرەتای دامەزراندنییەوە توانیویەتی دەستکەوتێکی زۆرو شایستە بۆ توێژی مامۆستایان بەدی بهێنێت، بەوپەڕی هەستکردن بەبەرپرسیارییەتییەوە هەموو هەوڵەکانی خۆی بۆ برەودان و بەرەوپێشبردنی پرۆسەی خۆێندن و پەروەردەکردنی نەوەکانمان بەهەستی نیشتیمانی و چاندنی رۆحی خۆشەویستی لەناو قوتابخانەکان و زانکۆکاندا خستۆتەگەڕ.
لەم بۆنەیەدا جارێکی تر پشتیوانی و پاڵپشتیی پەرلەمانی کوردستان بۆ یەکێتیی مامۆستایان و دەستەبەرکردنی سەرجەم مافەکانی مامۆستایان دووپات دەکەینەوە لەپێناو ژیانێکی شایستە بۆ مامۆستایان بەئامانجی بەرەوپێشبردن و گەشەکردنی پرۆسەی پەروەردەو خوێندن لەهەرێمی کوردستان، سوپاس و رێزی زۆرمان بۆ یەک بەیەکی مامۆستایانی کوردستان کە سەرەڕای سەختیی ژیان و ئەو دۆخە نەخوازراوەی قەیرانی ئابووری نەیانهێشتووە پرۆسەی خۆێندن پەکی بکەوێت و بەردەوامبوون لەپەروەردەکردنی رۆڵەکانی نیشتیمان.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەم و هەمیشە شادو سەرفرازبن.
منى نبى قه‌هوه‌چی
سكرتێرى په‌رله‌مانى كوردستان
١٤ی ئایاری ٢٠٢٠