Skip to the content
Menu

لیژنەی ئاوەدانکردنەوە و وەبەرھێنان کۆبوونەوە

بەمەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێک ئەمڕۆ ١٩/٥/٢٠٢٠ لیژنەی ئاوەدانکردنەوە و وەبەرھێنان کۆبۆنەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا کۆبوونەوەکە بەسەرپەرشتی بھجت علی جێگری سەرۆک لیژنە و بە ئامادەبوونی بریاردەر و ئەندام و راوێژکارانی لیژنە بەرێوە چوو.

سەرەتا بە ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەھیدان کۆبوونەوەکە دەستی پێکرد، دواتر ھەموو ئەو نوسراو و یاداشتانەی ئاراستەی لیژنە کرا بوون گفتوگۆ و خوێندنەوەیان بۆ کرا، پاشان باس لە پرۆژەکانی سالی ٢٠٢٠ دەستەی وەبەرھێنان کرا، کەلەلایەن دەستەی وەبەرھێنان راگەیەنراوە ھەروەھا باس لە دەستبەکار بوونی لیژنەی لاوەکیەکان کرا بەمەستی بەدواداچوونی بابەتەکانی پەیوەست بە کاری لیژنە.

لەکۆتایی کۆبۆنەوەکەدا لیژنە بریاریدا بە نوسراو داوا لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و وەبەرھێنان بکرێت بۆ پێدانێ پلانی وەزارەت بە لیژنە.