Skip to the content
Menu

لیژنەی کاروباری تەندروستی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە 2020/5/18، لیژنەی کاروباری تەندروستی و ژینگەو مافی بەکاربەر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بەسەرپەرشتیی د.سه‌باح زێباری سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی بڕیاردەر و ژما ره‌یه‌ك له‌ لەئەندامانی لیژنەكه‌ کۆبووەوە.
سەرەتای کۆبوونەوەکە سەرۆکی لیژنە سوپاس و پێزانینی لیژنەی ئاراستەی گشت ئەندامانی لیژنەكه‌ کرد کە لەماوەکانی ڕابردوو بەردەوام لەبەدواداچوون و کاری بەردەوامدابوون لەسەردەمی پەتای کۆڕۆنادا، ھەروەھا سوپاسی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆڕۆناو وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی ناوخۆی کرد کەڕێکاری باش و گونجاویان گرتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەو تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا.
دواتر گفتوگۆ کرا لەسەر شەپۆڵی دووەمی کۆڕۆناو دوای ڕای ئەندامانی لیژنەكه‌ بڕیاردرا بە نوسراوێکی فەرمی داوا لەلیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆڕۆنا بکەن کە ڕێکارەکانی خۆپارێزی توندتر بکەن و ڕۆژانی جەژن قەدەغەی ھاتووچۆ ڕابگەندرێت و داواش لەھاووڵاتییان بکرێت بەردەوامبن لەخۆپارێزی و خۆیان دوور بگرن لەشوێنی قەرەباڵغ، چونکە ھێشتا مەترسیی ڤایرۆسەکە ماوەو کۆتایی نەھاتووە.
لەکۆتایی کۆبوونەوەکە سەرۆکی لیژنە سەرجەم ئەندامانی لیژنەی ڕاسپارد کەھەر یەکێک لەسنووری خۆی سەردانی ھۆڵەکانی تاقیکردنەوەی قوتابخانەکان بکەن بەمەبەستی دڵنیابوون لەجێبەجێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ئەوەش لەپێناو سەلامەتیی مامۆستایان و قوتابیانی ھەرێمی کوردستانە.