دانیشتنی رۆژی چوارشه‌مه 2020/12/2ى په‌رله‌مان دواخرا
![](/media/7111/kurdistan_parliament_muna-q.jpg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=132512260080000000)
سه‌باره‌ت به‌دواخستنی دانیشتنی ژماره (12)ى ئاسایی په‌رله‌مان، كه‌بڕیاربوو سه‌عات 12ى نیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌مه 2020/12/2 به‌ڕێوه‌بچێت، منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، تایبه‌ت به‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی په‌رله‌مانى راگه‌یاند: "ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان نوسراوى ئاماده‌كردووه‌و ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت تاوه‌كو شاندی دانوستانكارى هه‌رێم و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارى حكومه‌تی هه‌رێم، له‌دانیشتنێكی تایبه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌ببن، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسی مووچه‌و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم و ره‌وشی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرال و پلان و ئاماده‌كارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كانی په‌یوه‌ست به‌ڕه‌وشی دارایى".