Skip to the content

هێمن هەورامی پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی هەڵبژاردنی بابەشێخی نوێ ئاراستەی کوردانی ئێزدی كرد

بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێز بابەشێخ عەلی کوڕی بابەشێخ ئەلیاس، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی میری ئێزديیان و جڤاتی رۆحانی و بابەشێخ و هەموو کوردانی ئێزدی دەکەم، هیواخوازم هەڵبژاردنی بابەشێخی نوێ ببێتە فاکتەرێک بۆ تەبایيی زیاتری نێوان کوردانی ئێزدی.

کوردستان لانکەی بەیەکەوەژیان و تەبایی و هاوهەڵوێستییە، ئێزدییەکانیش بەشێکی گرنگ و دیاری ناو پێکهاتە جوانەکەی کوردستانن، خوازیارین بابەشێخی نوێ رۆڵی کاریگەری خۆی لەو بوارە بگێڕێت و زیاتر ئەو بنەماو پرەنسیپانە لەکۆمەڵگاکەماندا قوولتر بکاتەوە.

دووبارە پیرۆزەو بەهیوای سەرکەوتن و سەرفرازی و کۆتاییهاتنی نەهامەتییەکانی کوردانی ئێزدی و هەموو گەلی کوردستان.

هێمن هەورامی

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

2020/11/19