Skip to the content
Menu

شاندێكی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان سه‌ردانی په‌رله‌مان ده‌كات

 پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەمە 2020/11/3، شاندێکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، بەسەرۆکایەتیی ئەحمەد صابر سەرۆکی یه‌كێتییه‌كه‌و یاوەريی ئەندامانی سکرتاریەت، سەردانی لیژنەی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵای له‌په‌رله‌مانى كوردستان کردو لەلایەن عبدالسلام دۆڵەمەڕی سەرۆکی لیژنەو موسلیم عبداللە جێگری سەرۆکی لیژنەو حسیبە گەردی ئەندامی لیژنەکە، پێشوازیى لێکرا.

لەکۆبونەوەیەکدا، گفتوگۆکرا لەسەر چەند پرسێکی پەروەردەیی و کێشەو ئاستەنگەکانی بەردەم پرۆسەی خوێندن و مەترسيیەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆناو لەبەرچاوگرتنی سەلامەتيی مامۆستایان و قوتابیان، ھەروەھا شاندی میوان چەند داواکارییەکان ئاراستەی لیژنەكه کردو سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکە بەڵێنیاندا ھەرچی لەتوانایاندا بێت درێغی ناکەن.

لەکۆتایيدا ھەردوولا جەختیان لەسەر گرنگيی ئەمجۆرە دیدارانە کردەوەو بڕیاریاندا لەھەماھەنگی و پەیوەنديی بەردەوامدابن و هەوڵبدەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەو کەموکوڕییەکان.