Skip to the content
Menu

ره‌وشی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و گرفته‌كانى به‌رده‌م كاركردنیان تاووتوێ كرا

بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەڕەوشی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەمە 2020/11/2، ڕێکخراوی فیوچەر بەھاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت، گفتوگۆیەکی کراوەیان بۆ سەلمە فاتح سەرۆکی لیژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و بەشێک لەستافی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەشاری سلێمانی ڕێکخست.

لەدیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر کۆی گشتيی پرسە پەیوەندیدارەکان بەکاری ڕێکخراوەیی و ئاستەنگ و بەربەستەکان خرانەڕوو، سەرۆکی لیژنەی ڕۆشنبیری باسی لەگرنگيی کاری ڕێکخراوەیی لەھەرێمی کوردستان کردو ڕایگەیاند؛ "ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی خزمەتێکی زۆری چینە جیاوازەکانی کۆمەڵگە دەکەن، لەڕووی بەرەوپێشچوونی کاری خۆبەخشی و ھاوکاری و رۆشنبیرکردنی تاک و کۆمەڵگە بەگشتی".

لەکۆتاییدا ئامادەبووان سەرنج و پرسیارەکانیان ئاراستەی سەرۆکی لیژنەکە کردو داوایانکرد کە لەیەکێک لەدانیشتنەکانی پەرلەمان ڕەوشی کاری ڕێکخراوەی لەھەرێمی کوردستان گفتوگۆی لەسەر بکرێت.

لەبەرامبەردا سەرۆکی لیژنە بەڵێنی پێدان کە لەدوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ ڕێکخراوەکانی پارێزگاکانی تری ھەرێم، ئەوا بەڕاپۆرتێک کێشەو گرفتەکان ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکەن و داوای تەرخانکردنی بڕگەیەک لەبەرنامەی کاری دانیشتنێکی پەرلەمان دەکەن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کاری ڕێکخراوەیی لەھەرێمی کوردستاندا.