Skip to the content
Menu

لێژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان چەند پرسێک تاوتوێ دەکات

بەمەبەستی توتوێکردنی چەند پرسێک لێژنەی یاسایی لەپەرلەمانی کوردستان ڕۆژی سێشەممە ٢٤/١١/٢٠٢٠ بەسەرپەرشتی عەباس فەتاح جێگری سەرۆکی لێژنەی یاسایی و بە ئامادەبوونی بڕیاردەر و ئەندام وڕاوێژکارانی لێژنەکە کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە لەهۆڵی لێژنەی یاسایی بەڕێوەچوو، چەند پرسێکی یاسایی تاوتوێکران. لە تەوەرێکیتردا گفتوگۆیان لەسەر دانانی بەرنامەیەک کرد بۆ دروستکردنی هەماهەنگی زیاتر لە نێوان لێژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان و دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، لەم پێناوەشدا لێژنەکە بڕیاریدا لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم سەردانانە ئەنجام بدات.