Skip to the content
Menu

‎لیژنەی داكۆكیكردن له‌مافى ئافرەت راپۆرتێک لەسەر رەوشی جێبەجێکردنی یاسابەرکارەکانی تایبەت بەئافرەتان ئاماده‌ دەکات

‎بەمەبەستی ئامادەکردنی راپۆرتێک لەسەر رەوشی جێبەجێکردنی یاسابەرکارەکانی تایبەت بەئافرەتان لەهەرێمی کوردستان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2020/11/16، لیژنەی داكۆكیكردن لەمافی ئافرەت، بەسەرپەرشتیی لەنجە ئیبراهیم دزەیی سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی لیژنەو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە كۆبووه‌وە.
‎تەوەری یەكەمی كۆبوونەوەكە بریتی بوو لەبەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكانی كۆبوونەوەی پێشووی لیژنەكەو تاووتوێكردنیان.
له‌ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ‎تاووتوێی ئامادەکردنی راپۆرتێک كرا لەسەر رەوشی جێبەجێکردنی یاسابەرکارەکانی تایبەت بەئافرەتان لەهەرێمی کوردستان.
‎هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كۆبوونەوەكەدا دانانی میکانیزم و چۆنیەتیی مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو پێشنیازو توێژینەوانەی كه‌ لەلایەن رێكخراوە تایبەتمەندەكانی ئافرەتان ئاڕاستەی لیژنەكە كراون تاووتوێ كران بەمەبەستی دانانی میكانیزمێك بۆ پاڵپشتیی لیژنەكه‌ى په‌رله‌مان بۆ كارەكانیان.