Skip to the content
Menu

لیژنەی ئاوەدانکردنەوەو وەبەرھێنان به‌رنامه‌و كارى داهاتووى دیاریكرد

بەمەبه‌ستی تاووێکردنی چەند پرسێک و دانانی به‌رنامه‌و كارى داهاتووی لیژنه‌كه‌، نێوەڕۆى ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 2020/11/16، لیژنەی ئاوەدانکردنەوەو وەبەرھێنان، بەسەرپەرشتیی ھاوڕێ مەلا ستار سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه ‌کۆبووەوە.
لەدەستپێکی کۆبوونەوەكه‌دا سەرجەم ئەو ڕاپۆرت و نوسراوانەی ئاراستەی لیژنەكه‌ کرابوون، خوێندنەوەیان بۆ کراو دواى گفتوگۆکردنیان لەلایەن ئەندامانی لیژنەكه‌وه‌، ئەوانەی پێویستییان بەوەڵامدانەوە هه‌بوو وەڵامدرانه‌وه‌، ئەوانەی تریش ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کران بۆ کاری پێویست.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس لەکارو بەرنامەی داھاتووی لیژنەكه‌ كراو سەردان و بەدواداچوونه‌كانى بۆ مانگی داھاتوو دانرا، ھەروه‌ها باس لەکێشەو گرفتەکانی رێگاوبانى گوندەکانی ھەنجیرە، کانی گۆران، کانی سمایلە، خالدان، ئیبراھیم زاوا لەسنووری پارێزگایی سلێمانی کرا.
لەکۆتاییدا لیژنە بریاریدا بەدواداچوون بۆ کێشەى یه‌كه‌کانی نیشتەجێبوون لە کەلار بکات و بۆ ئەو مەبەسەش سەردانی سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان بکات.
ھەوەھا بریاردرا بەم نزیکانە بانگھێشتی یەکێتیی وەبەرھێنان و نوێنەری دەستەی وەبەرھێنان و نوێنەرێ بانکی نیشتەجێبوون بکرێت بۆ لیژنەكه‌، بۆ قسەکردن لەسەر بایەخ و گرنگیی دانەوەی قەرزەکانی حکومەت و کۆمپانیاکان.