Skip to the content
Menu

لیژنەی دارایی هەڵسەنگاندن بۆ راپۆرتی حكومەت سەبارەت بەجێبەجێكردنی یاسای چاكسازی دەكات

بەمەبەستی هەڵسەنگاندنى راپۆرتی حكومەت سەبارەت بەجێبەجێكردنی یاسای چاكسازی، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2020/11/23، لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری، بەسەرپەرشتیی زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە كۆبووەوە.
سه‌ره‌تاى كۆبوونەوەكە، دوای تاووتوێكردن و وردبینیكردن، لیژنەكە وەڵامی تەواوی ئەو نوسراوانەی دایەوە كەئاڕاستەی كرابوون.
لەبەشێكی دیكه‌ی كۆبوونەوەكەدا لیژنەكە تەواوكاریی كرد بۆ هەڵسەنگاندنی راپۆرتی هاتووی حكومەت سەبارەت بەجێبەجێكردنی یاسای چاكسازی لەلایەن حكومەتی هەرێمه‌وه‌.