Skip to the content
Menu

‎لیژنه‌ی ده‌ستپاكی به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ی پێوه‌ری ئاوی ماڵان ده‌كات

‎به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به‌كارى لیژنه‌كه‌، به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2020/11/25، لیژنه‌ی ده‌ستپاكی به‌سه‌رپه‌رشتیی شیرین ئه‌مین سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌‌ كۆبو‌وه‌وه‌.
‎له‌كۆبونه‌وه‌‌كه‌دا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر كێشه‌ی به‌ستنی پێوه‌ری ئاوی ماڵان و دوای خستنه‌ڕووی سه‌رنج و پێشنیازی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ بڕیاردرا بانگهێشتی نوێنە‌رانی كۆمپانیاكانی بواری خوێندنە‌وە‌ی پێوە‌ری ئاوی ماڵان بكرێت بە‌ھاوبە‌ش لە‌گە‌ڵ لیژنە‌ی شارە‌وانی كۆببنە‌وە‌ ‎به‌مه‌به‌ستی وە‌رگرتنی زانیاریی زیاتر لە‌سە‌ر ئه‌و پرسه‌.
‎له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا‌ سه‌رجه‌م ئه‌و نوسراو و یاداشت و داواكارییانه‌ی ئاراسته‌ی لیژنه‌كه‌‌ كرابوون خوێندرانه‌وه‌و دوای گفتوگۆی ئه‌ندامان كاری پێویستییان له‌سه‌ر كراو ئه‌وانه‌ی پێویستییان به‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ هه‌بوو وه‌ڵامدرانه‌وه‌و ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداركران‌، بۆ وه‌رگرتنی زانیاریی زیاتریش له‌سه‌ر ئه‌و دۆسییه‌ی كه لەلایە‌ن ڕێكخراوی چە‌لە‌نگ ‌ئاڕاستە‌ی لیژنه‌كه‌ ‌كرابوو سە‌بارە‌ت بە‌گرێبە‌ستی وە‌زارە‌تی شارە‌وانی و ھە‌ردوو كۆمپانیای پاپە‌و ھە‌ڵمە‌ت و‌ بوونی گە‌ندە‌ڵی لە‌و گرێبە‌ستە‌دا میوانداریی ڕێكخراوی چه‌له‌نگ بكه‌ن.