لیژنەی كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لهمافی مرۆڤ كار لهسهر چهند یاسایهكی گرنگ دهكات
![](/media/7039/kurdistan_parliament_lkomalayati.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132506233770000000)
بەمەبەستی كاركردن بۆ هەمواركردنەوەو دەرچوواندنی چەند یاسایەكى گرنگ و هەڵسەنگاندنی راپۆرتی سەردانە مەیدانییەكانی لیژنە لاوەكییەكانى، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2020/11/23، لیژنەی كاروباری كۆمەڵاَیەتی و داكۆكیكردن لەمافی مرۆڤ، بەسەرپەرشتیی رۆمیۆ هەكاری سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە كۆبووەوە.
لەكۆبوونەوەكەدا تاووتوێی ئەو سەردانە مەیدانییانە كرا كەلەلایەن لیژنە لاوەكییەكانەوە لهماوهى رابردوودا بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكانی چاكسازی و پاراستنی كۆمەڵایەتی و خانەی بێسەرپەرستان لەهەولێرو سلێمانی ئهنجامدران.
لەبەشێكی دیكهى كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە بهئەنجامی ئەو بەدواداچوونانەی هاووڵاتییان كرا كەئاڕاستەی لیژنەكە كرابوون، لیژنەكە بەردەوامە لەسەر بهدواداچوون و گەیاندنی ئەنجامەكان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بهمهبهستی چارەسەركردنیان.
هەر لەكۆبوونەوەكەدا تاووتوێی دانیشتێنك كرا لەگەڵ ئینیستیتۆی یاسای نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤ، لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەمئەندامان، دوای پێداچوونەوە بەپڕۆژەیاساكەی ئینیستیتۆكە.
لەكۆتاییدا لیژنە بڕیاریدا بەئامادەكردنی میكانیزمێكی تایبەت بۆ پلانی شەش مانگی خۆى بەمەبەستی كاركردن لەسەر چەند یاسایەك وەك یاسای خێزانی جێگرەوە، یاسای كارو یاسای كەمئەندامان و سەردانیكردنی ئەنجوومەنی دادوەری و داواكاری گشتی، هەروەها بڕیاره رۆژی پێنجشەمە سەردانی چاكسازیی گەورانی هەولێر بكات بۆ بهدواداچوونى چەند كەیسێكی تایبەت.