لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری پڕۆژەیاسای ئاو تاووتوێ دەكات
بەمەبەستی تاووتوێكردن و ئامادەكردنی راپۆرتی لیژنەكە لەسەر پڕۆژەیاسای ئاو، ئەمڕۆ چوارشەمە 2020/11/18، لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری، بەسەرپەرشتیی عەبدولسهتار مەجید سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی ژمارەیەك لەئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە كۆبووەوە.
لەكۆبوونەوەكەدا تاووتوێی پڕۆژەیاسای ئاو كراو بڕیاردرا راوێژكارانی لیژنەكە وردبینی و بەراوردی پڕۆژەی پێشووی خۆی بكات بەدیراسەیەكی تەواو تاوەكو لەكۆبوونەوەی داهاتووه لیژنەكەدا گفتوگۆی لەسەر بكات و بڕیاری لەسەر بدەن.
لەبەشێكی دیكهى كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەسەر چارەسەركردنی كێشەی گوندی چڕە لەنێوان جووتیارەكانی خاوەن زەوییەكان، تاوەكو لەكۆبوونەوەی داهاتوو لیژنە نوسراوی فەرمی ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بكات تابەپێی یاسا بڕیاری لێبدرێت.
هەر لەكۆبوونەوەكەدا لیژنەكە بەنووسراوی فەرمی كێشەو گرفتەكانی گۆڕەپانی كڕین و فرۆشتنی مەڕو ماڵاتیان ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كرد، كە لەماوەی رابردوو سەردانی مەیدانیان بۆ ئەو شوێنە ئىنجام دابوو، لیژنەكە لەنوسراوەكەیدا داوایكردووه كەرێگری بكرێت لەبەقاچاغهێنانی ئاژەڵ، چونكە زیانێكی زۆر بەسامانی ناوخۆیی دەگەیەنێت.
لەكۆتایی كۆبوونەوەكەشدا لیژنە بڕیاریدا سەردانی بازرگانانی كڕین و فرۆشتنی ئامێرە كشتوكاڵییەكان بكات بۆئەوەی لەنزیكەوە ئاگاداری كارەكانیان ببن.