Skip to the content
Menu

لیژنەی ناوچە کودستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

بەمەبەستی تاووێکردنی چەند پرسێکی پەیوەست بەكارى لیژنەكه‌، ئەمڕۆ دووشەممە 2020/11/30، لیژنەی ناوچە کودستانییەکانی دەرەوەی ئیداره‌ى ھەرێم، بەسەرپەرشتیی جوان یونس ڕۆژبەیانی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆى ئەنجامدا.
لەسەرەتای کۆبوونەوەكه‌دا خوێندنەوە بۆ سەرجەم ئەو ڕاپۆرت و نوسراوانە کرا کە ئاراستەی لیژنەكه‌ کرابوون، دوای گفتوگۆکرنیان ئەوانەی پێویستییان بەوەڵامدانەوە هه‌بوو وەڵامدرانه‌وه‌، ئەوانەی تریش ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کران بۆ کاری پێویست.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ لەسەر وەڵامى ڕاپۆرتەکانی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکان و بارودۆخی ناوچەی مەخمور كراو بریاردرا لەئایندەیەکی نزیکدا بانگھێشتی لایەنە پەیوەندیدارەکانی مەخمور بۆ لیژنەكه‌ بکرێت.