Skip to the content
Menu

لیژنەی پێشمەرگە فەرماندەیی یەکەی ۷۰ و چەند بنکەیەکی مەشق و راهێنانی سەربازيی لەپارێزگای سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌

ڕۆژی چوارشەممە‌ 2020/11/11، شاندێكی لیژنەی كاروبارى پێشمەرگە بەسەرۆکایەتیی رێڤینگ هروری سه‌رۆكی لیژنه‌و ئه‌ندامیه‌تیی عوسمان سێده‌رى جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیاردەرو ژماره‌یه‌ك له‌ئەندامان و راوێژکاری لیژنەكه‌، سەردانی فەرماندەیی یەکەی ۷۰ی سەربەوەزارەتی پێشمەرگەی لەپارێزگای سلێمانی کرد.
له‌دیدارێكدا هەردوولا جەختییان کرده‌وه‌ لەسەر بابەتی یەکگرتنی هێزەکانی پێشمەرگە کەپێویستە هەموولایەک پێکەوە هەوڵی بۆ بدەن.
هەر هه‌مان رۆژ شاندى لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان بنکەی مەشقی پیادەی سلێمانی و بنکەی مەشقی کانی گۆمەو کۆلێژی سەربازیی قەڵاچواڵانى بەسەرکرده‌وەو لەنزیکەوە چاوی کەوت بەفەرماندەو هێزەکانی پێشمەرگە بۆ ئاگاداربوون لەکێشەو داواکارییەکانیان و گفتوگۆی تێروتەسەليان لەسەر  کرا.