Skip to the content
Menu

لیژنه‌ى پێشمه‌رگه‌ كار له‌سه‌ر پێداچوونەوە بەدەوامی هێزەکانی پێشمەرگە دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 2020/11/24، لیژنەی کاروباری پێشمەرگە، بەسەرپه‌رشتیی رێڤینگ هروری سه‌رۆكی لیژنه‌و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامانی لیژنەكه‌ کۆبووەوە.
تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە بریتی بوو لەگفتوگۆکردن لەسەر پێداچوونەوە بەدەوامی هێزەکانی پێشمەرگەو یەکسانکردن و رێکخستنی بەشێوەیەک کەدادپەروەریی تێدا بێت و کاریگەریی نەرێنیی لەسەر ژیانیان دروست نەكات، بۆ ئەمەش بڕیاردرا لیژنەیەکی لاوەکی پێكبهێنرێت بۆ به‌دواداچوونى ئه‌و پرسه‌.
تەوەرێکی دیكه‌ى کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو لەسەر ئەنجامی سەردانە مه‌یدانییه‌کانى لیژنه‌كه‌ بۆ پارێزگای دهۆک و پێشنیازکرا لەداهاتوودا سەردانەکان و بەدواداچوونەکان زیاتر بکرێن، بەتایبەت لەسەر پێداویستییەکانی هێزەکانی پێشمەرگە لەوەرزی سەرمادا.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئەندامانى لیژنه‌كه‌ راو پێشنیازی خۆیان سەبارەت بەبەرنامەو پلانی کاری داهاتووی لیژنەكه‌ خستەڕوو.
لەکۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا سه‌رجه‌م ئەو نوسراوانەی کە لەلایەن سەرۆکایەتیی په‌رله‌مانه‌وه‌ ئاراستەی لیژنەكه‌ کرابوون خوێندرانەوەو گفتوگۆیان لەسەر کرا.