Skip to the content
Menu

پەیامی هاوخەمی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بۆ کۆچی دوایی شێخ محمد تاهیر محمد زین العابدین خوراسانی

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

بەداخەوە گوێبیستی هەواڵی کۆچی دوایی خولێخۆشبوو (شێخ محمد تاهیر محمد زین العابدین خوراسانی) جێگری سەرۆکی لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئیسلامی لە خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان بووین. خوالێخۆشبوو کەسایەتییەکی ئاینیی و کۆمەڵایەتیی بووە، و لەبواری کاری پەرلەمانیشدا خزمەتێکی زۆری کردووە و یەکێک بووە لە پەرلەمانتارە چالاکەکانی پەرلەمانی کوردستان.

بەم بۆنە خەمناکەو پرسە و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و کەس و کار و سەرجەم زانا و مامۆستایانی ئاینی دەکەین، و لە خودای گەوره داواکارین، خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات،و سەبر و ئارامی بە بنەماڵە و کەس و کاری بدات.

"انا لله وانا الیه راجعون"

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان

٥/١١/٢٠٢٠