Skip to the content
Menu

پەیامی هاوخەميی سکرتێری پەرلەمان بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو سیاح کورەچی

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

بەدڵێکی خەمناکەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوا لێخۆشبوو (سیاح کورەچی)، ئەندامی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە هەرێمی کوردستانم پێگەیشت، بەم هەواڵە لەناخی دڵەوە غەمبار بووین، کۆچکردوو کەسایەتییەکی دیار و دڵسۆزی پێکهاتەی تورکمان بوو، خزمەتێکی زۆر و بەرچاوی بەهاووڵاتیانی کوردستان کردوە، پێکهاتەی تورکمان کەسایەتییەکی گەورە لە دەستدا، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی لە خۆمان و پێکهاتەی تورکمان و بنەماڵە بەرێزەکەیان و سەرجەم کەس و کار و خەڵکی کوردستان دەکەم، داواکارم لە خوای گەورە سێبوری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.

انا لله وانا الیه راجعون

منی نبی قهوچی

سکرتێری پەرلەمانی کوردستان

٣/١١/٢٠٢٠