Skip to the content
Menu

پەیامی هاوخەمی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بۆ سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

برای بەڕێزمان کاک ئومێد خۆشناو سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان

زۆر بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان (سەلمە عەزیز)مان بیست،کۆچکردوو یەکێک لەو ژنە شەهیدانەیە، کە سەربەرزانە وەکو هەزاران ژنە شەهیدی تر منداڵەکانی گەورە کرد، وجێگەی باوک و دایکی بۆگرتنەوە. بەم بۆنە خەمناکەوە بەناوی پەرلەمانی کوردستانەوە، پرسە و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی ئێوە و خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەین.

لەخوای گەورە داواکارین ئارامیتان پێ ببەخشێت و دوا کۆست و ناخۆشیتان بێت، و ڕوحی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.

"انا للە وانا الیه راجعون"

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان

٣/١١/٢٠٢٠