Skip to the content
Menu

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بۆ کۆچی دوایی عیدۆ بابەشێخ پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردەوە

بە خەم و کەسەرێکی زۆرە هەواڵی کۆچی دوایی (عیدۆ بابەشێخ) کەسایەتی و ڕۆشنبیر و ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان-مان بیست، بەم بۆنە خەمناکەوە دڵگرانی و هاوخەمی خۆمان بۆ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو و کوردانی ئێزدی دەردەبڕین.

خوالێخۆشبوو (عیدۆ بابەشێخ)، کەسایەتییەکی ڕۆشنبیر و کۆمەڵایەتی بەرچاوی پێکهاتەی ئێزیدی بوو، هاوکات لەبواری کاری پەرلەمانیدا خزمەتێکی زۆری کردووە، داواکارین لە یەزدانی مەزن کۆچکردوو ببەخشێت، و ئارامی بە کەس و کاری بدات.

(ئەو ل رێ و ئەم ل پێ، ئەم هەمی دێ زڤرن بۆ خودێ)

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان

٢٩/١١/٢٠٢٠