Skip to the content
Menu

شاندێكی لیژنەی پێشمەرگە بەشداری له‌مه‌ڕاسیمی پڕچه‌ككردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئه‌مریكاوه‌ ده‌كات

ئەمڕۆ سێشه‌مه‌ 2020/11/10، شاندێكی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە، كه‌پێكهاتبوو له‌ رێڤینگ هروری سه‌رۆكی لیژنه‌و عوسمان سێدەری جێگری سەرۆکی لیژنەو سەروان هەرکی ئەندامی لیژنەكه‌، به‌شداریى كرد له‌مه‌ڕاسیمی پڕچه‌ككردنی هه‌ردوو لیوای 14و 16ى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه‌.
هاوكارییە سەربازی و لۆجستییەكانی سوپای ئەمریكا بۆ هێزی پێشمەرگە بریتی بوو لەزرێپۆش و ئۆتۆمبێل و كەلوپەلی سەربازی، ئەمەش دەبێتە دەرفەتێكی دیكە بۆ بەهێزبوونی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ لەڕووی لۆجستییەوە.
شايةني باسه مه‌ڕاسیمه‌كه‌ بەئامادەبوونی وەزیری پێشمەرگەو جێگرەکەی و سوپاسالارو فەرماندەو راوێژکارانی هێزه‌كانی هاوپەیمانان بەڕێوەچوو.