Skip to the content

لیژنەی كاروبارى شەهیدان سەردانی بەغدا دەکات

بەمەبەستی ئامادەكردنی یاداشتێك بۆ لایەنه‌ پەیوەندیدارەکان و سەردانیكردنی بەغدا،و تاووتوێكردنی سەردانە مه‌یدانییه‌كانی لیژنه‌كه‌ بۆ بەرێوه‌بەرایەتییه‌ گشتییه‌كانى شەهیدان لەپارێزگاكانی هەرێم، ئەمڕِۆ چوارشەمە 2020/10/14، لیژنەی كاروباری شەهیدان وجینۆسایدو زیندانیانی سیاسی لەپەرلەمانی كوردستان، بەسەرپەرشتیی سوسن محەمەد میرخان سەرۆكی لیژنە، و بەئامادەبوونی جێگری سەرۆكی لیژنە،و ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە كۆبووەوە.
لەکۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆكرا لەسەر سەردانیكردنی لیژنەکە بۆ بەغدا، و چۆنیەتیی ئامادەكردنی یاداشتێك بۆ لایەنه‌ پەیوەندیدارەكانى وه‌ك ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانی عێراق، و لیژنەی شەهیدانی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، و جێگری سەرۆكی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، و دەزگای شەهیدان، و دەزگای زیندانیانی سیاسی، و وەزارەتی دارایی  حكومەتی فیدراڵی عێراق.
تەوەرێكی دیكه‌ی كۆبوونەوەكە، تاووتوێكردنى سەردانە مه‌یدانییه‌كانی لیژنەکەبوو، بۆ بەرێوه‌بەرایەتییه‌ گشتییه‌كانى شەهیدان، له‌پارێزگاكانی هەرێم، هەروەها گفتوگۆ لەسەر ئەو كێشەو گرفتانە كرا، كە لەماوەی رابردوودا ئاڕاستەی لیژنەی شەهیدان كرابوون، بۆئەوەی وەكو لیژنە بتوانن بەدواداچوونیان بۆ بكەن.