Skip to the content

په‌یامیى هاوخه‌میی لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافى ئافره‌ت بۆ كۆچی دوایى مه‌هاباد قه‌ره‌داغى

بۆ كۆچی دوایى نوسه‌رو چالاكوان مه‌هاباد قه‌ره‌داغى، لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافى ئافره‌ت له‌په‌رله‌مانى كوردستان، په‌یامێكی هاوخه‌میی راگه‌یاند، كه‌ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
‎بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (مه‌هاباد قەرادەغی)مان پێگەیشت، مه‌هاباد خان ژنێکی بوێرو رۆشنبیرو داکۆکیکارێکی سەرسەختی پرسی مافەکانی ئافرەت و یەکسانیی جێندەری بوو، کەزیاتر لەنیوەی تەمەنی لەپێناو خزمەتکردن و بەدیهێنانی ئامانجە ڕەواکانی ئەو پرسە تەرخان کردبوو، هاوتەریب لەگەڵ ئەوە نوسەرێکی بەتواناو خاوەن هەڵوێست و نیشتمانپەروەر بوو. لەدەستدانی ئەم خاتوونە خەسارەتێکی گەورەیەو شوێن پەنجەی هەمیشە لەپرسی ئافرەت و یەکسانیی جێندەرەی و ئەدەبیاتی کوردیدا بەزیندوویی دەمێنێتەوە.
‎پرسەو سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادەو هاوڕێیانی دەکەین، لەیەزدانی مەزن داواکارین ڕەوانی بەبەهەشت شاد بکات و سەبووری بەکەسوکاری و خۆشەویستانی ببەخشێت.
‎لیژنەی داکۆکیکردن لەمافی ئافرەت لەپەرلەمانی کوردستان