Skip to the content
Menu

لیژنەی ئەوقاف وكاروباری ئاینی پێشوازی لەشاندێكی پێكھاتە ئاینییەكانی كوردستان كرد

پێش نیوەرۆی ئەمڕۆ١٩/١٠/٢٠٢٠ لێژنە ئەوقاف و کاروباری ئاینیی بەسەرپەرشتی ئیحسان محمد سلیم جێگری سەرۆکی لێژنە، و بە ئامادەبوونی بڕیاردەر و ئەندامانی لێژنەکە، پێشوازیان لەشاندێكی پێكھاتەئایینیەكانی ھەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی میر عیسمەت میر تەحسین بەگ کرد.
لەدیدارێکدا باس لەرەوشی ئایینی وپێكەوەژیان لەهەرێمی کوردستان کرا، هاوکات بەگرنگیەوە باس لەبایەخدان بەپێكەوەژیانی ئایینی كرا، كەپەیرەوكارانی سەرجەم ئایینەكان بەئازادی رێورەسمەكانیان ئەنجام دەدەن، ھەروەها ستایشی رۆڵ وقارەمانیەتی ھێزی پێشمەرگە كرا، كە لەماوەی جەنگی دژ بەتیرۆرستانی داعش پارێزگاریان لەھەموو پێكھاتەكان كرد، وئەوەی کە داعش رووخاندی، پێشمەرگە سەرلەنوێ بنیادیان نایەوە. ھەرلەدیدارەکەدا، بەگرنگیەوە باس لەرێكەوتننامەی نێوان ھەرێمی كوردستان وحكومەتی عێراقی فیدراڵ كرا، سەبارەت بەئاسایی كردنەوەی رەوشی قەزای شنگال، وگەراندنەوەی ئاوارەكان بۆسەر زێدی خۆیان .
لەبەشێكی تری دانیشتنەكەدا، جەخت لەسەرھەماهەنگی و نزیكبوونەوەی زیاتركرا لەنێوان لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی و پێکهاتە ئایینیەکانی هەرێمی کوردستان، بۆئەم مەبەستەش شاندەكە بەفەرمی بانگھێشتی لیژنەی ئەوقافیان كرد بۆ پارێزگای دھۆك بۆ بەسەركردنەوەی دامەرزاوە وشوێنە ئایینیەكانی سنورەكەیان .