Skip to the content
Menu

لیژنەی شەهیدان تاوتوێی هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی ئێزیدیەكان دەكات

بەمەبەستی هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی ئێزیدیەكان، ئەمڕِۆ 2020/10/27، لیژنەی كاروباری شەهیدان وجینۆساید و زیندانیانی سیاسی، بەسەرپەرشتیی سوسن محەممەد میرخان سەرۆكی لیژنە، و بەئامادەبوونی جێگر و بڕیاردەری سەرۆكی لیژنە،و ژمارەیەك لە ئەندامان و راوێژكاران لیژنەكە، کۆبوونەوە.

لەكۆبوونەوەکەدا، لیژنەكە تاوتوێی میكانیزم و چۆنیەتی هەڵدانەوەی گۆڕە بە كۆمەڵەكانی ئێزیدیەكانی كرد، و لەلایەن ئەندامانی لیژنەكە گفتوگۆ لەسەر بەجینۆساید ناساندنی ئەم تاوانەی تیرۆریستانی داعش کرا . لەكۆتایی كۆبوونەوەكەدا، لیژنەكە نووسراوی فەرمی لە رێگەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستانەوە ئاراستەی وەزارەتی شەهیدانی حكومەتی هەرێم كرد، بۆ ئەوەی لیژنەی شەهیدان لەهەڵدانەوەی هەر گۆڕێكی بەكۆمەڵ ئاگاداربكاتەوە،و كار بۆ بەجینۆسایدناساندنیان بكەن.