Skip to the content
Menu

لێژنەی یاسایی هەڵسەنگاندنی بۆ ١٠ پێشنیازە یاسا کرد

بەمەبەستی هەڵسەنگاندن و گفتوگۆکردن لەسەر چەند پێشنیازەیاسایەک، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 2020/10/18، ليژنەی یاسایی لەپەرلەمانی کوردستان بەسەرپەرشتيی د.بژار کوچەر سەرۆکی ليژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی ليژنەو بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لێژنەکە کۆبووەوە.

لەکۆبوونەوەکەدا کە لەهۆڵی ليژنەی یاسایی بەڕێوەچوو، گفتوگۆ لەسەر (١٠) پێشنیازە یاسا کرا، کە لەلایەن ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان پێشکەش بەسەرۆکایەتيی پەرلەمانی کوردستان کرابوون.

تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بەهەڵسانگاندنی ليژنەی یاسایی بۆ ڕاپۆرتی ليژنەی دارایيی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی پڕۆژەیاسای (فرۆشتن و بەکرێدانی مایەکانی دەوڵەت)، لەلایەن خۆیەوە ليژنەکە ڕاستاندنی بۆ سەرجەم ماددەو بڕگەکانی پڕۆژەیاساکە کرد، بەجۆرێک کەناوەڕۆکی پڕۆژەیاساکە لەگەڵ دەستوورو یاسا بەرکارەکان ناکۆک نەبێت و لەمبارەیەوە بڕیاریاندا بەڕاپۆرتێک سەرۆکایەتيی پەرلەمانی کوردستان لەناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئاگادار بکەنەوە.