Skip to the content
Menu

لیژنەی كشتوكاڵ داوای روونكردنەوە لەوەزارەتی دارایی دەكات

سەبارەت بە قەرزی كشتوكاڵی و بەمەبەستی تاووتوێكردنی میكانیزمی سەردانیكردنی لیژنەكە بۆ بەغدا و داوای روونكردنەوە لە وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ سێشەمە 2020/10/27، لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری لەپەرلەمانی كوردستان، بەسەرپەرشتی عەبدولستار مەجید سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی ژمارەیەك لەئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە كۆبووەوە.

لەم كۆبوونەوەیەدا، تاووتوێی سەردانیكردنی لیژنەكە بۆ بەغدا کرا سەبارەت بە پارە و كێشەی جوتیاران بەگشتی. 

لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا، لیژنەكە بە نووسراوی فەرمی داوای روونكردنەوەی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد، سەبارەت بە چۆنیەتی شێوازی قەرزی كشتوكاڵی بەمەبەستی بەرچاوڕوونی لیژنەكە.