Skip to the content
Menu

لیژنەی ئاوەدانکردنه‌وه‌و وەبەرھێنان چه‌ند پرسێكی گرنگى تاووتوێ كرد

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشه‌مه‌ 2020/10/20، لیژنەى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و وه‌به‌رهێنان له‌په‌رله‌مانی كوردستان، بەسەرپەرشتیی ھاوڕێ مەلا ستار سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه،‌ کۆبووەوه‌.
دەسپێکی کۆبوونەوەكه‌ سەرجەم ئەو ڕاپۆرت و نوسراوانەی ئاراستەی لیژنەكه‌ کرابوون، خوێندنەوەیان بۆ کراو دوای گفتۆکردنیان لەلایەن ئەندامانی لیژنەكه‌، ئەوانەی پێویسییان بەوەڵامدانەوە هه‌بوو وەڵامدرانه‌وه،‌ ئەوانەی تریش ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدارکران بەمەبەستی بەدواداچوون و چاره‌سه‌ركردنیان.
دواتر باس لەکێشەو گرفتی ھەندێک ناوچە کرا کەپەیوەستن بەرێِگاوبان و یەکەکانی نیشتەجێبوون، لەوانە کێشەی ڕێگای چۆمان-حاجی ئۆمەران، ڕێگای چۆمان- سۆران، ڕێگای نێوان بیستانەو بەستی شەڵغە كه دەکەوێتە ناحیەی قوشتەپە، هه‌روه‌ها ڕێگاوبانی نێوان ھەردوو دەڤەری کفری و کەلارو کێشەی یه‌كه‌ى نیشتەجێبوونی مامۆستایانی کەلار.
ھەرەوەھا باس لەکێشەی کارەبا لەھەرێمی کوردستان بەگشتی کراو لەمبارەیەوە لیژنە بریاریدا لەئایندەدا بەدواداچوون بۆ ھەموو ئەو کێشەو گرفتانە بکات كه‌په‌یوه‌ستن به‌و كه‌رته‌ بۆئەوەی لایەنی پەیوەندیدار ھەوڵی چارەسەرکردنیان بدەن.