Skip to the content
Menu

لیژنەی کاروباری پێشمەرگە سەردانی شوێنەکانی ڕاھێنانی ھێزەکانی پێشمەرگە دەکات

ئەمڕۆ دووشەمە 2020/10/26، لیژنەی کاروباری پێشمەرگە بەسەرپەرشتیی رێڤینگ ھرۆری سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو بریاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ کۆبووەوە.
کۆبوونەوەکە بەساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەھیدان دەستی پێکرد، دواتر داواکاریی ھاووڵاتیيان کە بۆ لیژنەكه‌ نێردرابوون بەتێروتەسەلی گفتوگۆیان لەسەر کرا، ھەروه‌ها ھەندێ پێشنیار لەلایەن ئەندامان سەبارەت بەشێوازی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەران خرانەڕوو، پرۆژەیەکيش بۆ یەکخستنەوەی خانەنشینی تاووتوێ کرا.
لەبه‌شێكى دیكه‌ى کۆبوونەوەكه‌دا گفتوگۆ کرا لەسەر پلان و بەرنامەی کاری لیژنەكه‌، بۆ ئەم مەبەستەش ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ رای خۆیان خستەڕوو.
لەکۆتایی کۆبوونەوەكه‌شدا بڕیاردرا لیژنەیەکی لاوەکی پێکبھێنرێت بۆ بەدواداچوون و سەردانیکردنى شوێنەکانی ڕاھێنانی ھێزەکانی پێشمەرگە لەپارێزگاکانی ھەرێمی کوردستاندا.