Skip to the content
Menu

لیژنەی ناوچە کوردستانیيەکانی دەرەوەی ھەرێم تاووتوێی چەند پرسێک دەکات

به‌مەبەستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی پەیوەست بەکاری لیژنەكه‌، پێشنیوەڕۆى ئەمرۆ چوارشەمە 2020/10/28، لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیداره‌ى ھەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
کۆبوونەوەکە بەسەرپەرشتیی جوان یونس ڕۆژبەیانی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لیژنەو بریاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ بەرێوەچوو.
لە دەسپێکی کۆبوونەوەكه‌دا لیژنە تاووتوێی ئەو نۆسراوانەى کرد کە ئاراستەی لیژنەكه‌ کرابوون، دوای خوێندنەوەو گفتوگۆکردنیان لەلایەن ئەندامانی لیژنەكه‌وه‌
ئەوانەى پێویسییان بەوەڵامدانەوه‌ هه‌بوو وەڵامدرانه‌وه‌، ئەوانەی تریش ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کران بەمەبه‌ستی چارەسەرو کاری پێویست.
دواتر باس لەبازنەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی عێراق کراـ ھەرەوەھا چۆنیەتیی دروستکردنی ھەماھەنگی لەنێوان حزبە کوردستانییەکان بەتایبەتی لەپارێزگای کەرکوک كرا.
تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە قسەکردن بوو لەسەر بارودۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیداره‌ى ھەرێم، دوای گفتوگۆکردن لیژنە بریاریدا بانگھێشتی شاندی حکومەت بکات بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌.