Skip to the content

په‌یامى هاوخه‌میى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ كۆچى دوایى عه‌لى ره‌سول رۆسته‌م ئه‌ندامى خولى یه‌كه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان

بۆ كۆچى دوایى عه‌لى ره‌سول رۆسته‌م ئه‌ندامى خولى یه‌كه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان، د.ریواز فایه‌ق سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، په‌یامیكى هاوخه‌میى راگه‌یاند، كه‌ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
زۆر بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پەرلەمانتاری خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان عەلی ڕەسوڵ ڕۆستەم ـ مان پێگەیشت، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەو کەسوکاری دەکەین، خوای گەورە سەبرو ئارامی بەخانەوادەو ئازیزانی ببەخشێ و کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.
"انا للە وانا الیە راجعون"
د.ڕێواز فایەق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان