Skip to the content

لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافی ئافره‌ت ئاماده‌كارى بۆ هه‌فته‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژیى خێزانى ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ كاره‌كانى كۆبوونه‌وه‌كانى پێشووى لیژنه‌كه‌و ئاماده‌كارى بۆ هه‌فته‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژیى خێزانى، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 2020/10/26، لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافی ئافره‌ت، به‌سه‌رپه‌رشتیی له‌نجه‌ ئیبراهیم دزه‌یی سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌و ئه‌ندامان و راوێژكارانی لیژنه‌كه‌ كۆبۆوه‌.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ دوو ته‌وه‌رى له‌خۆگرتبوو، ته‌وه‌رى یه‌كه‌م به‌دواداچوون بوو بۆ كاره‌كانى كۆبوونه‌وه‌ى پێشووى لیژنه‌كه‌و تاووتوێكردنى ئه‌نجامه‌كانى.
له‌ته‌وه‌رى دووه‌مدا لیژنه‌كه‌ ده‌ستى به‌ئاماده‌كارییه‌كان كرد بۆ هه‌فته‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژیى خێزانى به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ لایه‌نه ‌په‌یوه‌ندیداره‌كان، به‌تایبه‌ت ئه‌نجوومه‌نى باڵاى كاروبارى خانمان.