Skip to the content

به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (9)ی ئاساییی خولی پایزه‌ى رۆژی سێشه‌مه‌ 2020/10/27

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (9)ی ئاساییی خولی پایزه‌ى رۆژی سێشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2020/10/27ى راگه‌یاند، كه‌به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:
به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م) له‌مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57)، له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (9)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (2)ی دوای نیوه‌ڕۆى رۆژی سێشه‌ممه‌‌ رێكه‌وتی 27/10/2020، به‌مشێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ ئه‌م پێشنیازه‌یاساییانه‌ی خواره‌وه‌ پشت به‌ستن به‌حوكمی مادده‌كانی (79، 80)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
1ـ پێشنیازی یاسای (پاراستنی تۆڕو بنچینه‌كانی ئاوو ئاوه‌ڕۆ له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق).
2ـ پێشنیازی یاسای (به‌رێوه‌بردن و پاراستنی ئاو له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق).
دووه‌م: دانانی ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌رێز (عمر عبدالله فتاح) له‌لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (28، 34) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
سێیه‌م: گفتوگۆی پرساندن و وه‌ڵامه‌كانی به‌رێزان (سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران) و (جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران) و (وه‌زیری دارایی و ئابووری)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (70، 71، 73) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.