Skip to the content
Menu

لیژنەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم کۆبوونەوە

پێش نیوەرۆ ئەمرۆ ١٣/١٠/٢٠٢٠ بەمەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێکی پەیوەست بە کاروباری لیژنە، لێژنەی ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بە سەرپەرشتی جوان یونس ڕۆژبەیانی سەرۆکی لیژنە، و ئەندام و ڕاوێژکارانی لیژنەکە، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
سەرەتای کۆبوونەوەکە سەرجەم ئەو ڕاپۆرت و نوسراوانەی ئاراستەی لیژنە کرابوون خوێندنەوەیان بۆ کرا، دوای گفتوگۆ کردن، ئەوانە پێویستی بە وەڵامدانەوەبوو وەڵامی پێویستیان درایەوە،و بەشێکیش لە نووسراوەکان ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کران بەمەبەستی بەدواداچوون و کاری پێویست.
دواتر گفتوگۆ کرا لە سەر دواقوناغەکانی دەرچوونی پەرتووکی ( ناوچە کوردستانیەکان لە نێوان مێژوو و جۆگرافیا )، کە لەلایەن لیژنەوە بە ھەماھەنگی لەگەڵ سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمان کاری لەسەر دەکرێت.
ھەر لەکۆبوونەوەکەدا لەلایەن ئەندامانی لیژنەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، کۆتا گفتوگۆ لەسەر ڕەشنوسی پەرتوکەکە ئەنجامدرا، و سەرجەم تێبینیەکانی خویان لەبارەی پەرتووکەکە خستە ڕوو، بۆ ئەوەی لە ئایندەیەکی نێزیک دا بڵاو بکرێتەوە.