Skip to the content
Menu

لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

پێش نیوەڕۆ ١٣/١٠/٢٠٢٠ بەمەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێکی پەیوەست بە لیژنە،لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی بە سەرپەرشتی د. ڕێبوار بابکەی سەرۆکی لیژنە، و بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لیژنە و بریاردەر و ئەندام و ڕاوێژکارانی لیژنەکە، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
دەستپێکی کۆبوونەوەکە تەرخانکرابوو بۆ باسکردنی پرسی کۆچی گەنجان بۆ ھاندەران، کە ئێستا ڕۆژانە ژمارەیەکی زۆر گەنجانی ھەرێمی کوردستان ڕوو لە دەرەوەی وڵات دەکەن، بۆ ئەم مەبەستەش لیژنە درافتێکی تایبەتی لەم بارەیەوە ئامادەکردووە بۆ ئەوە لە گەڵ لیژنە پەیوەندیدارەکانی تری پەرلەمان گفتوگۆی لە سەر بکرێت.