Skip to the content
Menu

راگه‌یه‌ندراوێك له‌لیژنەی سەرپەرشتیاری وەرگرتنی سی ڤى بۆ پۆستی سەرۆکی دەستەى سەربەخۆی مافی مرۆڤ

لیژنەی سەرپەرشتیاری وەرگرتنی سی ڤى بۆ پۆستی سەرۆکی دەستەى سەربەخۆی مافی مرۆڤ، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و تیایدا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 2020/9/15 كۆتا وادەی وەرگرتنی (سی ڤی) بوو بۆ پۆستی (سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ)، ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه‌:
ئەمڕۆ سێشه‌مه‌ 15/9/2020، کاتژمێر (2)ی پاشنیوەڕۆ کۆتا وادەی وەرگرتنی (سی ڤی) بوو بۆ پۆستی (سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ)، بۆ ئەم مەبەستە (31) سی ڤی لەلایەن هاووڵاتییان پێشکەش بەپەرلەمانی کوردستان کراون و لەو ژمارەیە (12)یان ئافرەتن و (19)یان پیاون، ئەو (سی ڤی)یانەى کەوەرگیراون و ئەو مەرجانەی تێدابێت کە لەبڕِگەى سێیەمی/م5 یاسای دەستەى سەربەخۆی مافی مرۆڤ ژمارە (4)ی ساڵی 2010دا هاتووە دەخرێتە بەردەستی بەرێزان دەستەى سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بۆ تەواوکردنی رێکارە یاساییەکانی تر بۆ دامەزراندنی سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ.
لیژنەی سەرپەرشتیاری وەرگرتنی سی ڤى بۆ پۆستی سەرۆکی دەستەى سەربەخۆی مافی مرۆڤ
2020/9/15