Skip to the content
Menu

شاندێكی لیژنه‌ی كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له‌مافى مرۆڤ سه‌ردانی چاکسازیی ژنان و منداڵان ده‌كات

بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ چەند کەیسێك و چاودێریكردنی پرۆسەی چاكسازی و ئاگاداربوون لەڕەوشی مافەكانی مرۆڤ له‌نێو چاكسازییه‌كاندا، ئەمرۆ شەمە 2020/9/12، شاندێکی لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لەمافی مرۆڤ له‌په‌رله‌مانى كوردستان، کەپێکهاتبوو لە حه‌سیبە گەردی و هیمداد صباح بلال ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌، سەردانی بەرێوەبەرایەتیی چاکسازیی ژنان و منداڵانى هەولێری کردو لەلایەن طیب عبدالعزیز بەرێوەبەری چاکسازییەکە پێشوازیی لێکرا.
له‌دیدارێكدا له‌لایه‌ن شاندى لیژنه‌كه‌ى په‌رله‌مان بەدواداچوون بۆ چەند کەیسێك كراو باس له‌پرۆسەی چاكسازى و ره‌وشی بەندكراوان و مافەكانی مرۆڤ له‌نێو چاكسازییه‌كه‌دا كرا.
لەکۆتاییدا شانده‌كه‌ى په‌رله‌مان دەستخۆشییان لەبەرێوەبەرو کارمەندانى چاكسازییه‌كه‌ كرد کەهه‌میشه‌ خەمخۆری بەندکراوانن و توانیویانە لەچوارچێوەی بینایەكی بچووكدا مافی ژمارەیەكی زۆری بەندكراوان بپارێزن لەناو چاکسازییەکەدا.