Skip to the content
Menu

شاندێکی لیژنەی پەروەردە سەردانی وەزارەتی خویندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستیان کرد

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٤/٩/٢٠٢٠ شاندێکی لیژنەی پەروەردە و خویندنی باڵا، بەسەرۆکایەتی د.گەلاوێژ عبێد و بەئەندامیەتی موسلم عبداللە و شەمۆل ئاشتی، سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژنەوەی زانستیان کرد، لەگەڵ بریکاری وەزارەت و چەند بەڕێوبەرێکی گشتی کۆبوونەوە.
لەسەردانەکەدا گفتوگۆ کرا لەسەر سیستەمی وەرگرتنی قوتابیان لەزانکۆ و پەیمانگاکان بۆ ئەمساڵی خوێندن، کە بەشێوەی ڕابردوو بەسیستەمی زانکۆ لاین پەیڕەو دەکرێت، و بۆ ھەندێک بەشی تایبەت سیستەمی کریدیت پەیرەو دەکرێت، و لەلایەن بریکاری وەزارەتەوە ڕوونکردنەوەی تەواو درایە شاندە پەرلەمانیەکە، و سەرنج و تێبینیەکان خرانەڕوو.
لە بەشێکی تری کۆبونەوەکەدا، شاندی لیژنە داوای زیادکردنی کورسی خوێندنیان کرد، بەتایبەت بۆ کۆلیژە پزیشکیەکان ، ھەروەھا داوایان کرد نرخی خوێندنی پاڕالێل دابشکێندرێت، بەتایبەت بۆ ئەوانەی ساڵی پار وەرگیراون ، ھەر لەکۆبونەوەکەدا کاتی دەستپێکردنەوەی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگاکان ، ھەروەھا دابینکردنی شایستەدارایەکانی مامۆستایان وەک پارەی وانەوتنەوە بۆ وانەی زێدەکی خەرجبکرێت، ھەروەھا گەیاندنی چەندین داواکاری و گرفتی قوتابیان و مامۆستایان وفەرمانبەرانی وەزارەت بەمەبەستی چارەسەرکردن و کۆتایی ھێنا بە گرفتەکان.
ھەر ئەمڕۆ ھەمان شاند سەردانی کۆلیژی پەروەردەی زانکۆی سەلاحەدینیان بەسەر کردەوە، و لەگەڵ ڕاگری کۆلێژ و مامۆستایان کۆبوونەوە، و بەدواداچوون کرا بۆ چۆنیەتی خۆئامادەکردن بۆ ساڵی تازەی خوێندن، لەڕووی تەکنیکی و پێداویستیەکان و جێبەجێکردنی ڕێکارە تەندروستیەکان.