Skip to the content
Menu

لیژنەی مافی مرۆڤ بەشی گرتن و گواستنەوەی هەولێر بەسەر دەکاتەوە

ئەمرۆ پێنج شەمە ٢٠٢٠/٩/٢٤ شاندێکی لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لەمافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان، بەسەرۆکایەتی ئەندامی لیژنە زکری زێباری و بە ئەندامیەتی ئەندامی پەرلەمان هیمداد سەباح وراوێژکاری لیژنە کامەران محەمەد، بەرێوەبەرایەتی بەشی گرتن و گواستنەوەی هەولێریان بەسەر کردەوە.
لیژنەکە لەگەڵ عەقیدی مافپەروەر خەسرۆ غازی بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی گرتن و گواستنەوە ، و دادوەر ئازاد کاکۆل دادوەری داواکاری گشتی، کۆبوونەوەو گفتوگۆیان لەسەر وکێشەو گرفتەکانی بەشەکانی ناو بەرێوەبەرایەتیەکە کرد،وکۆمەلێک داواکاری و پێشنیار ئاڕاستەی لیژنەکە کرا.
پاشان سەرۆکی شاندەکەی پەرلەمان، باسی لە هەوڵە بەردەوامەکانی لیژنەکە کرد، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ رەوشی مافی مرۆڤ و چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکانی سەرجەم چاکسازیەکان و گرتووخانەکانی هەرێمی کوردستانی.
هەر لەم کۆبوونەوەیەدا، باس لەجێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان کرا، بەشێوەی بەردەوامی (٢٤) کاتژمێری، پاشا شاندەکەی پەرلەمان، سەردانێکی مەیدانیان بۆ سەرجەم بەشەکانی ناو گرتووخانەکە کرد ، بۆئەوەی لەنزیکەوە چاویان بەخزمەتگوزاریەکان بکەوێت .
لەکۆتایی سەردانەکەیاندا، لیژنەکە لەگەڵ سەرجەم نوێنەری ماددەکانی گرتووخانەکە کۆبوونەوە ، لەنزیکەوە گوێیان لە کێشەو گرفتەکانیان گرت، وبەڵێنی گەیاندنی داواکاریەکان و کێشەو گرفتەکانیان بەلایەنی پەیواندیدار پێدان، بەمەبەستی چارەسەرکردنیان .