Skip to the content
Menu

لیژنەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم پێشوازی لە جێگری پارێزگاری نەینەوا و قایمقامی قەزایی شنگال کرد

ئەمرۆ ١٤/٩/٢٠٢٠ بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری لەسەر بارودوخی ئێستای خەلکی ناوچەکانی سەر بە پارێزگایی نەینەوا و قەزای شنگال، لێژنەی ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەوی هەرێم، بەسەرپەرشتی جوان یونس ڕۆژبەیانی سەرۆکی لیژنە، و بەئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لیژنە و بریاردەری لیژنە و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەکە، پێشوازی لە جێگری پارێزگاری نەینەوا و قایمقامی قەزای شنگال کرا.
لە دیدارێکدا سەرۆکی لیژنە، کورتە باسێکی لەسەر کار و چالاکیەکانی لیژنە بۆ شاندی میوان باس کرد، دواتر دەرفەت درا بە جێگری پارێزگاری نەینەوا، بۆ قسەکردن لەسەر تەواوی کێشە و کەم و کوریەکانی خەڵکی ئەو ناوچانە، ھەروەھا قایمقامی قەزایی شنگال چەندین داتا و زانیاری لە سەر قەزایی شنگال بۆ لیژنەکە بەوردی خستەڕوو.
دواتر لە لایەن ئەندامانی لیژنە چەندین پرسیاری تایبەت لە سەر دۆخی ئەو ناوچانە ئاراستەی جێگری پارێزگاری موسڵ و قایمقامی قەزای نەینەوا و قەزای شنگال کرا و جەخت لەسەر ھەماھەنگی زیاتر کرایەوە لەنێوان ھەر دوو لادا.
دواتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان بۆ دەزگاکانی راگەیاندن خستەروو.