Skip to the content
Menu

لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی پێشوازی لە ژمارەیەک مامۆستا و کەسایەتی ئاینی تورکمان کرد

ئەمرۆ 2020/9/16، لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بەسەرپەرشتی ئیحسان محمد سلیم جێگری سەرۆک لیژنە،و بەئامادەبوونی بریاردەر و ئەندامانی لیژنەکە، پێشوازییان لە ژمارەیەک مامۆستا و کەسایەتی ئاینی کرد، کە سەر بە پێکھاتەی تورکمان بوون.
لە دیدارێکدا باس لەڕەوشی پێکەوەژیانی ئاینی و نەتەوەی لەھەرێمی کوردستان کرا، هاوکات ستایشی ڕۆلی پەرلەمانی کوردستان کرا، لەقوڵترکردنەوەی گیانی پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی نێوان سەرجەم پێکهاتەکان، بەو بریارانەی کە پەسەندی کردوون و پەیوەست بوون بە فەراھەمکردن و پارێزگاری کردن لەمافی پێکھاتەکان لە ھەرێمی کوردستان، گرنگترینیان یاسای ژمارە (١) ی ساڵی ١٩٩٢ ی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە، کە لە ڕێی سیستمی کۆتا مافی پێکھاتەکان لە نێو پەرلەمانی کوردستان مسوگەر کراوە، ھەروەھا یاسایی ژمارە ( ٥ ) ی ساڵی ٢٠١٥ کە مافی پێکھاتەکان لە دەسەڵاتی ڕاپەراندنی سەرجەم دام دەزگاکانی ھەرێمی کوردستان مسوگەر کردووە.
لەکۆتایی دیدارەکەدا شاندی میوان، چەند داواکاری و پێشنیارێکیان لەبارەی گوتاری ئەینی پێشکەش بە لیژنەکە کرد.