Skip to the content
Menu

لیژنەی پەروه‌ردە لەگەڵ نوێنەری سێ یەکەمەکانی زانکۆو پەیمانگه‌کان کۆبووەوە

نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەمە 2020/9/8، لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵاَو توێژینەوەی زانستی له‌په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی عبدالسلام دۆڵه‌مه‌ڕی سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونى بڕیارده‌رو ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌ لەتەلاری پەرلەمان لەگەڵ نوێنەری سێ یەکەمەکانی زانکۆو پەیمانگه‌کانی ھەرێم کۆبووەوە.
له‌کۆبوونەوەکەدا نوێنەری ئەو دەرچووانە ئاماژەیان بەوەکرد کەئەوان مافێکی سروشتیی خۆیانە کەدوای تەواوکردنی خوێندن و بەدەستھێنانی نمرەی باش ئەوە پێویستە دابمەزرێنرین، بەڵاَم چەند ساڵێکە بەھۆی قەیرانی دارایی و جەنگی داعشەوە دامەزراندنی ئەوان دواکەوتووەو داوایان لەسەرۆک و ئەندامان کرد کە بەردەوام بن لەھەوڵەکانیان بۆ گێڕانەوەی ئەم مافە.
لەبەرامبەردا سەرۆک و ئەندامانی لیژنەكه‌ وێڕای دەربڕینی پاڵپشتی بۆ داواکانیان ئەوا دڵنیایاندا کە بەنوسراو چەند جارێک داوایان لەئەنجوومەنی وەزیران کردووەو بەردەوام لەپەیوەندی و ھەوڵدان دابوونە بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتەو لەداھاتووشدا بەردەوام دەبن تا ئەوکاتەی ئەم دەرچووانە بگەن بەمافی خۆیان و لەکەرتی حکومی دابمەزرێنرێن و سوود لەتواناو لێھاتووییان وەربگیرێت.