Skip to the content
Menu

لیژنەی پەروەردە تاوتوێی چەند پرسێکی پەروەردەیی دەکات

بەمەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێک نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە٢/٩/٢٠٢٠ لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، بەسەرپەرشتی عبدالسلام دۆڵەمەڕی سەرۆکی لیژنە و بەئامادەبوونی بڕیاردەر و ئەندامانی لیژنە کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەکەدا کە لەھۆڵی لێژنە بەڕێوەچوو گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێکی پەروەردەی کرا و چەند بڕیارێک دران، و لە ئایندەیەکی نزیکدا لیژنە سەردانی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران دەکات، بۆ یەکلا کردنەوەی بابەتی سێ یەکەمەکانی زانکۆ وپەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان .
ھەر لەکۆبونەوەکەدا بڕیاردرا بانگھێشتی بریکاری وەزارەت و بەڕێوبەری گشتی دیوان و بەڕێوبەری ناوەندی وەرگرتنی قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکان بکرێت، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر وەرگرتنی قوتابیان و زیادکردنی کورسی خوێندن، و یەکسانکردنی بڕوانامەی زانکۆکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم .
لەکۆتایی کۆبونەوەکەدا چەند لیژنەیەکی لاوەکی پێکھێندرا، بۆ چاودێریکردنی پرۆسەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی ١٢ ئامادەیی و لیژنەیەکیش دیراسەی دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندن و میکانیزمەکانی دەکات .