Skip to the content
Menu

لیژنەی پەروەردە تاووتوێی چەند پرسێکی گرنگی په‌یوه‌ست به‌كارى لیژنه‌كه‌یان دەکات

بەمەبەستی تاووتوێکردنی چەند پرسێک، نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەمە 2020/9/2، لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی له‌په‌رله‌مانی كوردستان بەسەرپەرشتیی عبدالسلام دۆڵەمەڕی سەرۆکی لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامانی لیژنەكه‌ کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
لەکۆبونەوەکه‌دا کە لەھۆڵی لیژنە بەڕێوەچوو گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێکی پەروەردەیی کراو چەند بڕیارێک دران و لەئایندەیەکی نزیکدا لیژنە سەردانی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران دەکات بۆ یەکلاکردنەوەی بابەتی سێ یەکەمەکانی زانکۆو پەیمانگه‌کانی ھەرێمی کوردستان .
ھەر لەکۆبونەوەکەدا بڕیاردرا بانگھێشتی بریکاری وەزارەت و بەڕێوبەری گشتیی دیوان و بەڕێوبەری ناوەندی وەرگرتنی قوتابیانی زانکۆو پەیمانگه‌کان بکرێت بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر وەرگرتنی قوتابیان و زیادکردنی کورسیی خوێندن ، ھەروەھا یەکسانکردنی بڕوانامەی زانکۆکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم .
لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا چەند لیژنەیەکی لاوەکی پێکھێنرا بۆ چاودێریكردنی پرۆسەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی ١٢ ى ئامادەیی و لیژنەیەکیش دیراسەی دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندن و میکانیزمەکانی دەکات .