Skip to the content
Menu

لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

بەمەبه‌ستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی پەیوەست بەكارى لیژنەكه‌، ئەمرۆ چوارشەمە 2020/9/9، لیژنە پەیوەندیەکان و ڕەوەندی کوردستانی لەپەرلەمانى كوردستان بەسەرپەرشتیی د.ڕێبوار بابکەیی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو بریاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ کۆبووەوە.
سەرەتای کۆبوونەوەکە باس لەدوا ھەنگاوەکانی بەپڕۆژەکردنی یاسایی ڕەوەندی کوردستانی کراو دوای تاووتوێکردنی بابەتەکە لیژنە بریاریدا پرۆژەکە پێشکەش بکات بۆئەوەی ڕێکارەکانی یاسایی وەربگرێت.
تەوەرێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەکە قسەکردن بوو لەسەر بریاری وڵاتی فه‌رەنسا لەناساندنی مێژوو و دۆزى کورد وەک وانەی خوێندنی قۆناغى ئامادەیی و پاڵپشتییەکانی وڵاَتی فه‌رەنسا بۆ ھەرێمی کوردستان، دوای تاووتوێکردنی ئەم باسە لەلایەن لیژنە بریاردرا سوپاس و پێزانین وەک لیژنەی پەیوەندییەکان و رەوەندی کوردستانی پێشکەش بەنوێنەرایەتیی ئەو وڵاَتە بکرێت لەھەرێمی کوردستان.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا کێشەی ئەو فێرخوازانەى کە لەدەرەوەی وڵات دەگەرێنەوەو پارەی زۆریان لێوەردەگيرێت دوای گفتۆکردن لەلایەن ئەندامانی لیژنە بریاردرا بەدواداچوونی زیاتر بکرێت و زانیاریی تەواو وەربگیرێت بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەر.
ھەروەھا بەمەبەستی قسەکردن لەسەر پرۆژەیاسای فەرمانگەو بەدواداچوونی کاری فەرمانگەو نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی ھەرێم لەدەرەوەی وڵاَت لیژنە بریاریدا سەردانی فەرمانگەى په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ بکات.