Skip to the content
Menu

لیژنەی ڕۆشنبیری كۆبۆوه‌و ماڵئاواییان لەدوو ڕاوێژکاری لیژنەكه‌ کرد

نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەمە 2020/9/2، لیژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان له‌په‌رله‌مانى كوردستان بەسەرپەرشتیی سەلمە فاتیح سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی بڕیاردەرو ئەندامانی لیژنەكه‌ کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا .
سەرەتای کۆبوونەوەکە سه‌رجه‌م ئه‌و نوسراو و سكاڵاو یاداشتانه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌ندامان و لیژنه‌كه‌‌ كرابوون خوێندرانه‌وه‌و دوای گفتوگۆی نێوان ئه‌ندامان بڕیاری پێویستییان له‌باره‌وه‌ دراو ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداركران به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ركردنیان .
دواتر گفتوگۆکرا لەسەر کارگەی کلتووری سلێمانی کەبڕێک پارە تەرخان کرابوو لەچوارچێوەی بڕە پارەی سلێمانی وەک پایتەختی ڕۆشنبیری و بۆ ئەم مەبەستە دوو ئەندامی لیژنەكه‌ ڕاپۆرتێک لەمبارەیەوە ئامادە دەکەن، ھەروەھا گفتوگۆکرا لەسەر بڕیاری نۆژەنکردنەوەی حەوشەی بەڕێوبەرایەتیی ڕۆشنبیری و ھونەر لەسلێمانی و میکانیزمی جێبەجێکردنی نۆژەنکردنەوەکەو ئەندامانی لیژنە ڕاو سەرنجی خۆیان خستەڕوو لەمبارەیەوە.
لەبەشی کۆتایی کۆبوونەوەکە کەسەرۆکی دیوانی پەرلەمانی کوردستان و جێگرەکەی ئامادەی بوون، خەڵاَتی ڕێزلێنان بەخشرایە راوێژکاران دڵشاد عبداللەو د.سامی دزەیی و ماڵئاواییان لێکراو خانەنشین بوون، کە لەماوەی ساڵاَنی ڕابردوو سوود لەتواناو شارەزاییان وەرگیراوەو خزمەتی دامەزراوەی پەرلەمان بەگشتی و لیژنەی ڕۆشنبیرییان بەتایبەتی کردووە.