Skip to the content
Menu

لیژنەی ڕۆشنبیری کۆبوویەوە و مالئاوایان لە دوو ڕاوێژکاری لیژنەکە کرد

نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢/٩/٢٠٢٠ لیژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان، بەسەرپەرشتی سەلمە فاتیح سەرۆکی لیژنەو بەئامادەبوونی بڕیاردەر و ئەندامانی لیژنەکە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا .
سەرەتای کۆبونەوەکە سه‌رجه‌م ئه‌و نوسراو و سكاڵا و یاداشتانه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی لیژنه‌ كرابوون خوێندرانه‌وه‌ و دوای گفتوگۆی نێوان ئه‌ندامان بڕیاری پێویستیان له‌باره‌وه‌ درا و ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كران، به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانیان .
دواتر گفتوگۆکرا لەسەر کارگەی کلتوری سلێمانی کە بڕێک پارە تەرخان کرابوو لە چوارچێوەی ئەو بڕە پارەیەی کە بۆ سلێمانی وەک پایتەختی ڕۆشنبیری تەرخانکرابوون، بۆ ئەم مەبەستە بریاردرا دووئەندامی لیژنە ڕاپۆرتێک لەم بارەیەوە ئامادە بکەن،هاوکات گفتوگۆکرا لەسەر بڕیاری نوێژەنکردنەوەی گۆرەپانی بەڕێوبەرایەتی ڕۆشنبیری و ھونەر لەسلێمانی.
لەبەشی کۆتایی کۆبونەوەکەدا کە سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی کوردستان و جێگرەکەی ئامادەی بوون،  خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە راوێژکاران دڵشاد عبداللە و د. سامی دزەیی، و بەمەبەستی خانەنشین بوونیان بەرێزەوە ماڵئاواییان لێکرا ، کە لەماوەی ساڵانی ڕابردوو سود لەتوانا و شارەزاییان وەرگیراوە و خزمەتی دامەزراوەی پەرلەمان بەگشتی و لیژنەی ڕۆشنبیرییان بەتایبەتی کردووە.