Skip to the content
Menu

لیژنەی یاسایی و لیژنەی کاروباری تەندروستی کۆبونەوەیەکی ھاوبەشیان لەسەر پێشنیازە یاسایی ماف و ئەرکی نەخۆش ئەنجامدا

بەمەبەستی ڕێکخستن و ئامادەکردنی دواین ڕاپۆرت لەسەر پێشنیازە یاسایی ماف و ئەرکی نەخۆش ، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣/٩/٢٠٢٠ کۆبونەوەیەکی ھاوبەش لەنێوان لیژنەی کاروباری یاسایی و لیژنەی کاروباری تەندروستی و ژینگەو مافی بەکاربەر ئەنجامدرا.
لەکۆبونەوەیەکدا کە دەستەی سەرۆکایەتی ھەردوو لیژنە و ژمارەیەک لەئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەکە ئامادەیبوون، سەرجەم ئەو پێشنیارانەی کە ئەندامانی پەرلەمان لە دانیشتەکانی پەرلەمان خستبوویانە ڕوو لەکاتی خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاساکە، جارێکی تر ڕێکخرانەوە و ڕاپۆرتی کۆتایی لەسەر پێشنیازە یاسایی ماف و ئەرکی نەخۆش ئامادە کرا، و ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرا، بۆ ئەوەی لە دانیشتنی داھاتووی پەرلەمان بخرێتە بەرنامەی کار و خوێندنەوەی سێیەمی بۆ بکرێت.
شایانی باسە یاسایی ئەرک و مافی نەخۆش لەلایەن لیژنەی کاروباری تەندروستی ئامادەکراوە و لە ماددەو بڕگەکانیدا بەوردی ماف و ئەرکی نەخۆشی دیاری کردووە وخوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ کراوە.