Skip to the content
Menu

هێمن هەورامی پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو محمد میرزا میرزا کرد

هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی کەسوکاری خوالێخۆشبوو ( محمدمیرزا میرزا)، کرد. ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:
بەڕێزان/ بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو (محمد  میرزا میرزا)
بەداخەوە هەواڵی کۆچیدوایی خوالێخۆشبوو (محمدمیرزا میرزا)م، پێگەیشت، خوالێخۆشبوو لەتەمەنی خۆیدا، پێشمەرگەیەکی بەوەفا و دڵسۆزی کوردایەتی بووە، لە خەباتکردن بۆ گەل و نیشتیمان نەپساوەتەوە و بەردەوام بووە، لەدەستدانی خەسارەتێکی مەزنە و کۆستێکی گەورەیە بۆ ڕێبوارانی ڕێبازەکەی.
بەم بۆنە خەمناکەوە، پەیامی هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەکەم، و داواکارم لەیەزدانی مەزن ئارامیتان پێ ببەخشێت، خوالێخۆشبووش بخاتە بەر دلۆڤانی خۆی و ڕێ و رێبازەکەی پڕ ڕێبوار بێت.
انا لله وانا الیە راجعون
هێمن هەورامی
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
٢٤/٩/٢٠٢٠